AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١ ١٩:٣١

هێرشی چەکداری بۆ سەر پۆلیسی ئەزمیر

هێرشی چەکداری بۆ سەر پۆلیسی ئەزمیر

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی سەفیر حەساری ئەزمێر کەوتنە بەر ئامانجی هێرشی چەکدارانە و چەند پۆلیس لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا لە هێرشی چەکدارانە لە گەڕەکی تەرابیەی ناوچەی چولاق ئیبراهیم بی لە بەشی سەفیر حەسار هەواڵیان دا کە لەو هێرشەدا سێ هێزی پۆلیسی تورکیا کە ڕەوانەی ئەو شوێنە کرابوون، بریندار بوونە.

بە پێی ئەوا هەواڵە کەسێک بە ناوی م.س.چ بە کەڵک‌وەرگرتن لە چەکی گەرم هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پۆلیس و لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەو، فەرماندەیەک و دوو ئەفسەر پۆلیس بریندار بوونە کە دۆخی هەر سێکیان ناجێگرە و بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان تا ئێستا یەکیان گیانی خۆی لە دەست داوە.

News ID 52787

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha